بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ناڕەزایەتی مافی خەڵکە و ئەرکمان لەسەر شانە وڵامی ناڕەزایەتییەکانیان بدەینەوە بەڵام بشێوی و هێرش بۆ سەر شوێنە گشتییەکان، سووتاندنی مزگەوت و قورئان، پیلان و نەخشەی ئەمریکا و ئیسڕائیلە
پزشکیان لە گفتوگۆی تەلەفزیۆنیدا باسی لە ئامانج، هۆکارەکان، لایەن و شێوازی جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی گەورەی ئابووری دەوڵەت کرد.
پزشکیان سەبارەت بە بیستنی دەنگی ناڕەزایەتی خەڵک وتی: ئێمە خۆمان بە ئەرکدار دەزانین لەگەڵ ناڕازیان دابنیشین و پشت گوێیان نەزانین.
سەرۆک کۆماری ئێران سەبارەت بە هۆکارەکانی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئێران وتی: دوژمن لە شەڕی 12 ڕۆژەدا
دەیەویست وڵات بشێوێنێ کە شکستی خوارد، ئێستاش لە قۆناغی دواتردا دەیەوێ بە بیانووی ئابووری و چاکسازی نائارامی بخاتە وڵات.
وتیشی: دوژمن دەستەیەکی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات ڕاهێناوە، تیرۆریستی لە دەرەوە هێناوە تا مزگەوت و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان بسووتێنن.
زیادیشی کرد کە هەندێک لە خەڵک سووتێنراون، هەندێ کەس سەربڕاون، زەڕاستی ئەم تاوانە لە خەڵکی ئاسایی ناوەشێتەوە، ئەمانە خەڵک نین. ئەمانە بۆ وڵات نین.
Your Comment